نوچەنێت
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر کۆبووەوە .
شەوی رابردوو ٢٦/٢٧-٧-٢٠٢٠، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لە ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی کردووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا باس لەوەکراوە کە هه‌ردوولا له كه‌شوهه‌وايه‌كى ئيجابى و دۆستانه‌دا، به‌ڕاشكاوى كێشه و گرفته‌كان و بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه دووقووڵييه‌كانيان تاوتوێكردووە. جەخت له‌سه‌ر زه‌رووره‌تى په‌يوه‌نديى نێوان پارتى و يه‌كێتى به‌تايبه‌تى و سه‌رجه‌م لايه‌نه سياسى و پێكهاته‌كانى كوردستان. به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پاراستنى يه‌كڕيزى و ته‌بايى كه زه‌رووره‌تێكى ئه‌م قۆناخه هه‌ستياره‌يه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه قورسه‌ى له ده‌ره‌نجامى په‌تاى كۆرۆنا و قه‌يرانى دارايى و كێشه‌كانى ديكه‌دا به‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا هاتووه کراوە.