نوچە: المعلومە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، كازمی لەسەردانەكەی بۆ موسڵ مانگێك لەمەوبەر چاوپۆشی لە چەندین مەلەفی گەندەڵی كردووە.
رۆژی یەکشەممە عەباس شەبەكی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پارێزگای موسڵ لە لێدوانێكی بۆ المعلومە ڕایگەیاندوە: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە سەردانەكەی بۆ موسڵ مانگێك لەمەوبەر چاوپۆشی لە چەندین مەلەفی گەندەڵی كردووە.
گوتیشی، ئامانجی سەردانەكەی كازمی تەنها كردنەوەی پردێك بوو.
شەبەكی دەشڵێت، سەردانەكەی كازمی هیچ ئامانجێكیی نەپێكاوە تا ئێستا وەك خەڵكی ناوچەكە چاوەڕێیان دەكرد، لەكاتێك دا چەندین مەلەفی مەترسیدار و گەورە هەیە پەیوەندیان بە گەندەڵی و بەهەدەردانی دارایی گشتییە، بەڵام كازمی پشتگوێی خستووە.