ئەسعەد مورادی
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو هۆکاری بایکۆتکردنیان رووندەکاتەوە و دەڵێت، لە پەرلەمان گرنگی بە کێشە سەرەکیەکانی خەڵک نادرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٦-٧-٢٠٢٠، فراكسیۆنی یهكگرتووی ئیسلامی له پهرلهمانی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: كۆبوونهوهكانی ئهم ههفتهیهی پهرلهمانی بایكۆت كردووە و جهختدهكاتهوه، كۆبوونهوهكان تهنها بۆ كۆبوونهوهیه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، لە بارەی بایکۆت کردنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی لە لایەن فراکسیۆنەکەیەوە رایگەیاند: هۆکاری ئەوەی بایکۆتی ئەو کۆبوونەوانەمان کردووە لەبەر ئەم خاڵانەیە: بە گوێرەی یاسای سەرۆکایەتی و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢ و بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان، ژمارە (١)-ی ٢٠٠٥، کە دەبێت پەرلەمانی کوردستان، تاکە مەرجەعی سیاسی و دەستووری بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە چارەنووسسازەکانی گەلی کوردستان. ئێستا بە داخەوە دوای ٢٨ ساڵ لە دروست بوونی پەرلەمانی کوردستان بگەڕێینەوە بۆ دواوە و جارێکی دیکە، کە لایەنەکان کەی بیانەوێت دادەخەن و کەی بیانەوێت کۆبوونەوە دەکەن.
ئەبوبەکر هەڵەدنی دەشڵێت، ئێمە چەندین یاداشتمان داوەتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، کە ئەوانەی کێشەی هەنوکەی و سەرەکی خەڵکن لە بابەتی موچە و بێ موچەی، داهاتەکان و قەرزەکان، گرنگی پێنادات و خۆی بە هەندێک گفتگۆی ترەوە سەرقاڵ دەکات، کە هیچ لە دۆخی خەڵک ناگۆڕێت.