مالیکی لەبارەی دۆخی عێراق هۆشداری دەدات

0

نوچە-نینا

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لەبارەی زیانەکانی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئابوری عێراق هۆشداری دەدات.

نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ئەمرۆ یەکشەممە ٢٦ی جولای، لەگەڵ باڵیۆزی ڕوسیا لە عێراق کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا، مالیکی هەروەها لەبارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی عێراق و ناوچەکە لەگەڵ ماکمیم ماکسیمۆف، گفتوگۆی ئەنجام دا.

بە گوێرەی بەیانی نووسینگەی مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، خوازیاری هاوکارییەکانی مۆسکۆ بۆ بەرەنگاربوونەوەی دۆخی کۆرۆنا بووە. هەروەها لە بارەی داڕمانی باری ئابوری عێراق لەگەڵ ئەم دیپلۆماتکارەی ڕوسیا گفتوگۆی ئەنجام داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com