نوچە-ئیرنا
جێگری وەزارەتی تەندروستی ئێران دۆخی کۆرۆنا لە ئێران، بە ژێر هێڵی سوور وەسف دەکات و لە بارەی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی ئەم پەتایە هۆشداری دەدات.
ئیرەج حەریرچی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران دەڵێت، دۆخی تەندروستی ئێران لەو پەڕی خراپیدایە و تارانیش سەرچآوەی بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە.
ئەم بەرپرسە ئێرانییە هەروەها دەڵێت، بە شێوەی نێونجی ڕۆژانە پێشبینی مردنی ٢٠٠ تووشبوو دەکەین.