نوچە
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی په‌رله‌مانی بایكۆت كرد و جه‌ختده‌كاته‌وه، كۆبونه‌وه‌كان ته‌نها بۆ كۆبونه‌وه‌یه.
فراكسیۆنه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، قه‌یرانێكی دیكه خوڵقێنراوه، كه ده‌خوازێت په‌رله‌مان بكرێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ حزبییه‌كان.
فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌شڵێت “له بری ئه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و قه‌یرانه‌كان بێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كانی ته‌نها له‌پێناوی كۆبونه‌وه‌یه و چه‌ندین یاداشتی په‌رله‌مانتاران له‌سه‌ر داهات و خاڵه سنورییه‌كان و لێبڕٍینی موچه خراوه‌ته ره‌فه‌كانی په‌راوێزخستن”.