چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى عێراق ئاشكرایان كردووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانده‌كانى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى به‌غدا بۆ ده‌ره‌وه ده‌گوازێته‌وه و له شوێنى ئه‌وان فه‌رمانده‌ى نوێ داده‌نێ.
سه‌رچاوه‌كان له حكوومه‌تى عێراقه‌وه، زانیاریان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به ماڵپه‌ڕى به‌غداد پۆست داوه و گوتوویانه ئه‌م كاره‌ى مسته‌فا كازمى ده‌یكات یه‌كه‌م جار له دواى 2011 وه له به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.
به گوته‌ى ئه‌وان هۆكاره‌كه‌یش زیادبوونى تاوانى كوشتن و رفاندن و دزییه، كه ماوه‌یه‌كه له به‌غدا به‌دى ده‌كرێت و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یه‌وێ سنوورێكى بۆ دابنێت.
دووپاتیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى مسته‌فا كازمى له چه‌ند رۆژى داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، فه‌رمانده سه‌ربازى و مه‌یدانییه‌كانى ناو به‌غدا بۆ ناو وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ده‌گوازرێنه‌وه، دواتریش ئه‌و فه‌رماندانه‌ى كه له شه‌ڕى داعش به‌شداریان كردووه له ئه‌نبار و ناوچه‌كانى تر بۆ ناو به‌غدا ده‌گوازرێنه‌وه.
له‌وه‌ته‌ى له حه‌وتى مانگى ئایارى رابردوودا مسته‌فا كازمى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستى به‌كار كردووه، چه‌ندان گۆڕانكاریى له پۆسته ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان كردووه و به‌گوته‌ى چاودێران كاتى ئه‌وه هاتووه بیر له ناوخۆى به‌غدایش بكاته‌وه، چونكه بارودۆخى ئه‌منى ئه‌و شاره به‌م دواییه به ته‌واوى داڕماوه.