له شیكارییه‌كى ماڵپه‌ڕێكى عێراقى باس له‌وه ده‌كرێت، حزبه‌كانى عێراق كه‌وتووه‌نه‌ته خۆ بۆئه‌وه‌ى جارێكى تر پێگه‌ى خۆیان له شانۆى سیاسى عێراق دیار بكه‌ن، دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، زۆربه‌ى حزبه‌كانیش به‌ده‌ست دووبه‌ره‌كییه‌وه ده‌ناڵێنن.
ماڵپه‌ڕی به‌غداد پۆستى عێراقى ئه‌مڕۆ له شیكارییه‌ك باس له‌وه ده‌كات، بزاوتێكى نوێ له لایه‌ن ته‌واوى حزبه سیاسییه‌كانى عێراق هه‌یه، بۆ خۆڕێكخستنه‌وه و تێگه‌یشتن به پێگه‌ى سیاسى خۆیان له‌و شانۆ سیاسییه‌ى ئێستا هه‌یه.
له شیكارییه‌كه پێشبینى ئه‌وه كراوه، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نامێنێ كه له هه‌ڵبژاردنى ئایارى 2018 هه‌بوو و دواجار به‌هۆى هاوپه‌یمانى فه‌تح و سائیروون حكوومه‌تى نوێى ئه‌و كات پێكهات.
هۆكارێكى زۆر زه‌قى ئه‌و دیارده‌یه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ى لایه‌نه‌كانى شیعه به‌ده‌ست دووبه‌ره‌كى و له‌تبوون ده‌ناڵێنن وه‌ك پارتى ده‌عوه‌ى ئیسلامى و میلیشیاكانى به‌در.
بۆیه ده‌بێت حزبه‌كان بیر له‌وه بكه‌نه‌وه به دواى هاوپه‌یمانى نوێ بگه‌ڕێن و تا چانسى بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو زیاتر بێت.
وه‌ك نموونه‌یه‌كیش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئێستا قاڵبى هاوپه‌یمانى فه‌تح و سائیروون شكاوه به‌هۆى ئه‌وه‌ى عه‌ممار حه‌كیمى سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه له‌ناو په‌رله‌مان هاوپه‌یمانییه‌كى پێكهێناوه به ناوى “عراقیون”.
جیا له‌مه‌یش چه‌ند گرووپێكى تر‌ى شیعه هه‌ن و به په‌رته‌وازه‌یى ماونه‌ته‌وه، له‌وانه ده‌وڵه‌تى یاسا و ئیراده و فه‌زیڵه، كه ده‌وڵه‌تى یاسا له هه‌موویان كورسى زیاتر هه‌یه كه‌چى خاوه‌نى شه‌ش كورسییه.
شیكارییه‌كه دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، ئه‌م بزاوته دواى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان هاتووه، كه له 23ى ئه‌م مانگه بوو پێشنیاره‌كانى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یان تاوتوێ كرد.