رۆژنامه‌ى فایننشال تایمزى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، رێژه‌ى هه‌ژاریى له عێراق بۆ سه‌رووى 31% به‌رز ده‌بێته‌وه، قه‌یرانه‌كه‌یش هێنده قووڵه عێراق ناچار ده‌بێت ده‌ست بۆ 68 ملیاره‌گه‌ى یه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى ببات.
رۆژنامه‌ى فایننشال تایمز له راپۆرتێكدا باس له بارودۆخى ئابوورى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ په‌تاى كۆرۆنا زه‌برێكى رووخێنه‌ر به‌م ئابوورییه كه‌وتووه.
ده‌شڵێ وه‌ك لێكه‌وته‌یه‌كى قه‌یرانه‌كه پێشبینى ده‌كرێت رێژه‌ى هه‌ژاریى بۆ 31.7% به‌رز ببێته‌وه، كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و رێژه‌یه 20% بوو.
راپۆرته‌كه له لایه‌ن كلۆى كۆرنیش نووسراوه، باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه بڕوات ئه‌وا عێراق ناچار ده‌بێت ده‌ست بۆ 68 ملیار دۆلار ببات، كه یه‌ده‌گى دراوى بیناییه بۆئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى خۆى پێ دابین بكات.
جگه له‌مه‌یش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، عێراق به نیازه 18 ملیار دۆلار قه‌رز بكات، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و قه‌رزه نه‌كراوه و مانگانه‌یش داهاتى كه‌م ده‌كات و خه‌رجییه‌كانى زیاتر ده‌بێت.