ده‌نگۆى هه‌بوونى دۆلارى لیبیى له عێراق بڵاو ده‌بێته‌وه، بانكى ناوه‌ندى عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات و نكۆڵى له بوونى ده‌كات.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى دۆلارى لیبی له عێراق تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ته‌نیوه‌ته‌وه و گوایه ئه‌و دۆلاره له لایه‌ن لیبیا هه‌بووه و پێشتر بلۆك كراوه.
بانكى ناوه‌ندى عێراق روونكردنه‌وه ده‌دات و نكۆڵى له بوونى ئه‌و پاره‌یه ده‌كات.
له روونكردنه‌وه‌ى بانكى ناوه‌ندى هاتووه، له نزیكه‌وه چاودێرى ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن و تا ئێستا به‌ڵگه‌ى هه‌بوونیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
دواتر ده‌ڵێ هه‌ر كۆمپانیا و په‌یجێك بانگه‌شه بۆ فرۆشتنى بكات، ئه‌وا ده‌بێت بزانرێت له لایه‌ن بانكه‌وه رێگه‌ى پێنه‌دراوه.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه هه‌بێت، ئه‌وا له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانه‌وه وه‌ك پاره‌یه‌كى ساخته ده‌ناسرێت.
هه‌رچه‌نده بانكى ناوه‌ندى عێراق نكۆڵى له بوونى ئه‌و پاره‌یه ده‌كات، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه ئه‌و بابه‌ته له عێراق هه‌یه و ته‌نانه‌ت ساڵى رابردوو ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز راپۆرتى له‌سه‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه‌ى شه‌فه‌ق نیوز، سوهه‌یب ئه‌دیب مه‌رجان كه دادوه‌ره له دادگاى كه‌رخ له به‌غدا گوتوویه‌تى، دۆلارێك هه‌یه له عێراق مامه‌ڵه‌ى پێ ده‌كرێت و به “دۆلارى لیبی” ناسراوه.