نوچەنێت
دوو کۆمۆپانیا نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكی كردووه، كه پێشبینی ده‌كه‌ن قازانجێكی ماددی ئه‌وتۆ له ڤاكسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەکەن.
تا ئێستا ١٦ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له‌جیهاندا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، زیاتر له ٦٤٧ هه‌زار كه‌س مردوون.
جولی گیربێردینگ سه‌رۆكی به‌شی نه‌خۆشییه‌كان له كۆمپانیای مێرك، به لیژنه‌ی چاودێریی و لێكۆلینه‌وه‌ی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وتووه كه ڤاكسینی کۆرۆنا به نرخی خۆی نافرۆشرێت، وێرای ئه‌وه‌ی پێشتریش ئه‌وه‌یان وتووه تا ئێستا دوورن له‌وه‌ی بزانن تێچوو و نرخی بنه‌ره‌تی چه‌ند ده‌بێت.
هه‌روه‌ها جێبه‌جێكارانی كۆمپانیای جۆنسن ئاند جۆنسن و ئیسترازینكا پی ئێل سی دڵنیایی ئه‌ده‌ن كه ئه‌وان نرخی ڤاكسینه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌بێت بێئه‌وه‌ی هیچ قازانحێكیان بوێت.
گیربێردینگ و نوێنه‌ری كۆمپانیای مۆدێرنه له‌سه‌ر نرخه‌كانیان هیچ كۆمێنتێكیان نه‌بووه و ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌یان وتووه ئه‌وان هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه گه‌شه به ڤاكسینێكی پڕ سه‌لامه‌تی بده‌ن و بوارێكی فراوان له‌خۆبگرێت كه ئه‌ویش له سه‌ره‌تا ٦٠٠ هه‌زار ڤاكسین به‌رهه‌مبهێنن ،كه ته‌نیا ٣٠ هه‌زاریان بۆ ئه‌مه‌ریكا بێت.
نه‌شیشارده‌وه به پێچه‌وانه‌ی كێبڕكێكاره‌كانیی كه هه‌ردوو كۆمپانیای مۆدێرنه و ئیسترازینكا، فایزه‌ر هیچ هاوكارییه‌كی ماددی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رنه‌گرتووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ڤاكسینه‌كه.
ئه‌ندامانی ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا پێیانوایه كۆمپانیای فایزه‌ر بۆیه هیچ هاوكارییه‌كی ماددی وه‌رنه‌گرتووه بۆئه‌وه‌ی قازانج بكات له فرۆشتنی ڤاكسینه‌كه‌دا.
جۆن یۆنگ ده‌ڵێت: “هیچ هاوكارییه‌كی ماددی حكومه‌تی فیدرالیمان نه‌ویستووه و مه‌به‌سته‌كه‌ش ته‌نیا ده‌مانه‌وێت گواستنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه بێت بۆ نێو ده‌رمانخانه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا”.