نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ ٤٨ كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند،
بەگوێرەی پێشبینیەكانی کەشناسی هەرێم، پلەی گەرما لەسەرجەم شارەکانی کوردستان بەرزدەبێتەوەو دەگاتە ٤٧پلەی سیلیزی.
لە پێشبینییەکاندا هاتووە: بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 45، سلێمانی ٤٣، دھۆك ٤٤و لە كەركوك ٤٧ پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە پێشبینییەکان بۆ سبەی دووشەممە، کەشناسی دەڵێت، پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە.