کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دواخرا

0

نوچەنێت-تایبەت

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر داوای یەکێتی دواخرا.

بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ سبەی هەمان کات دواخرا.

ئەمڕۆ فراکسیۆنەکانی پارتی، گۆڕان، پێکهاتەکان، سەردەم و ئازادی ئامادەبوون بەشداریی کۆبونەوەکە بکەن، بەڵام فراکسیۆنەکانی یەکێتی، یەکگرتوو و کۆمەڵ ئامادە نەبوون.

ئەندامێکی پەرلەمان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە نوچەی راگەیاند”ئێمە داوامان لێکراوە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کۆبوونەوەکە دوابخەین”.

سەبارەت بە هۆکاری دواخستنەکە ئەندام پەرلەمانەکەی یەکێتی گوتی” تەوەرەکان گرنگن، بۆیە سەرووی ئێمە داوایان کرد بۆ ئەم ماوەریە دوای بخەین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com