نوچەنێت
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوەو بەپێی بەرنامەی کاری پەرلەمان چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٦-٧-٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە. لەم کۆبوونەوەیەدا چەند بابەتێکی گرنگ دەخرێتە بەرباس، بڕێارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو شەش وەزیر بانگهێشتی پەرلەمان بکرێن.
کۆبوونەوەکە لەسەر داوای زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمان دەکرێت. سەرجەم فراکسیۆنەکان ئامادە ی دانیشتنەکان دەبن. پرسی بۆردومانكردنی ناوچه سنورییهكان، دۆخی دارایی و رهوشی ژیانی موچهخۆرانی ههرێمی كوردستان و تاوتوێ كردنی دۆخی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم، لە بابەتە گرنگەکانی کۆبوونەوەکانن.
شەش وهزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەك بەرپرسی دیکە بەشداری ئەم کۆبوونەوەوانەی پەرلەمان دەبن.