پەرلەمانتارێک: هێشتا زووە بڕیار لەبارەی کازمییەوە بدرێت

0

ئەسعەد مورادی

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، گفتوگۆکان لەگەڵ کازمی بەردەوامە و ناتوانین بڕیاری لەسەر بدەین، کە هەڵوێستی بەرانبەر هەرێم چی دەبێت.

کێشە چارەسەر نەکراوەکانی نێوان هەرێ و بەغدا ە ئاڵۆزی ماوەتەوە و بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان، هەرێ داوای جێبەجێ کردنی دەستوور دەکات، بەڵام دیار نییە کازمی بۆ چارەسەری کێشەکان هەنگاو دەنێت یان نا.

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. ئەشواق جاف، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی پەیوەندی کازمی لەگەڵ هەرێم رایگەیاند: هێشتا گفتوگۆکان لە گەڵ کازمی بەردەوامە و ناتوانین بڕیاری لەسەر بدەین و ناتوانین لێکدانەوەیەکی ١٠٠% بۆ بکەین کە هەڵوێستی بەرانبەر هەرێم چی دەبێت، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامە.

ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەشێڵت، ئەگەر کازمی پابەندی دەستوور بوو، ئەوا کێشەی نێوان هەرێ بەغدا چارەسەر دەبێت و پەیوەندی نێون هەرێم و بەغدا باش دەبێت، ئەگەریش پابەندی دەستور نەبێ ئەوا پەیوەندییەکان بە ئاڵۆزی دەمێنێتەوە و کوردیش ناتوانێت پشتگیری بکات. چونکە کورد داوای چارەسەر کردنی تەواوی کێشەکان دەکات بە گوێرەی دەستوور.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com