رێککەوتنەکە تەنیا دەنگۆیە

0

سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو ڕێککەوتنەی کە باس لە ناردنی 300 ملیار دیناری مانگانە دەکات لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم تەنها دەنگۆ و قسەیە.   

ماوه‌ی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک میدیاوە، ده‌نگۆی بوونی رێككه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا بڵاوبۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت، کە مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رازی بەوەی تا كۆتایی ئه‌مساڵ مانگانه‌ بڕی 300 ملیار دینار بۆ هه‌رێم بنێرێت، نەوتەکەش هەرێم خۆی بیفرۆشێت، بەڵام له‌ به‌رانبه‌ردا 50%ی داهاتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی راده‌ستی بەغدا بکات.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان میرزا، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە بارەی دەنگۆی بوونی ڕێککەوتنێکی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا، ڕایگەیاند: له‌راستیدا زانیاریم له‌سه‌ر ئه‌و 300 ملیار دیناره‌ نییه، کە باس دەکرێت، ئەو ڕێککەوتنەشی کە باس دەکرێت، تەنها قسەیە و هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی لەو شێوەیە نەکراوە لەنێوان هەرێم و بەغدا.  

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، گوتیشی “گرنگ ئەوەیە هەرێم و بەغدا بتوانن بگەنە ڕێککەوتنێک، چونکە ڕێککەوتن بۆ هەردوولا باشە و ئەو ڕێککەوتنەشی دەکرێت، تەنها بۆ ئەمساڵ نابێت، بەڵکو دەبێتە بنەمایەک بۆ ڕێککەوتنی ساڵی ئایندەش، کە لەوانەی بەهۆیەوە زۆرێک لە کێشەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر بکات”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com