یەکێتی دەکشێتەوە

0

ئەسعەد مورادی

شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئێستا یەکێتی لە سەردەمێکی نوێدایە و دەیهەوێت پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆیدا بکات. دەشڵێت ”ئەگەری کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت و پەرلەمان هەیە”.

پارتی یەکێتی چەندینجار بڕیاری کۆبوونەوەیان داوە و هەڵیانوەشاندووەتەوە، بەمەش کاریگەری نەرێنیان لە شەقامی کوردی دروست کردووە، چونکە بە رێککەوتنی ئەو دوو لایەنە بارودۆخەکە جێگیر دەبێت لە رووی سیاسییەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حەسەن بارام، شرۆڤەکاری سیاسی کورد، لەبارەی کێشەکانی نێوانی پارتی و یەکێتی و ئەگەری کشانەوەی یەکێتی لە پەرلەمان و حکومەت رایگەیاند: ئێستا یەکێتی لە سەردەمێکی نوێدایە لە دوای کۆنگرەی چوار، هەم دەیهەوێت پێداچوونەوە بە سیاسەتی خۆیدا بکات و هەمیش سەرکردایەتی نوێ و هاوسەرۆکەکان نمەتێکی نوێی سیاسەت و ڕێبەرایەتی دەکەن. پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی بەم دوایانە ئاڵۆز بووە و ناکۆکی لێکەوتووەتەوە و گەیشتووتە ئەو ئاستەی کۆبوونەوە نەکرێت و گفتوگۆکان دوابخرێت.

حەسەن بارام پێیوایە، هاوسەرۆکانی یەکێتی و سەرکردایەتی نوێی یەکێتی، رەنگە تاسەر نەوەستن و هەنگاوی نوێ بنن، بێتو ئەو داوایانەی هەیانە لە پارتی، لە بابەتی حکومڕانیان، پێکەوە کارکردنیان و ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان، ئەگەری زۆرە هەم لە پەرلەمان و هەم لە حکومەت بکشێنە ئەگەر نەگەنە ئەنجام، بەڵام بۆ کورد وا باشترە بگەنە ئەنجام و رێککەوتن دروست ببێت.

ئەو شرۆڤەکارە گوتیشی ”ئەگەر پارتی و یەکێتی نەگەنە رێککەوتن و بە کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت و پەرلەمان، دۆخەکە دەچێتە قۆناغێکی نوێوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com