پەسەند نەكردنی بودجە دەرگای گەندەڵی دەكاتەوە

0

شلێر سەعید 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی دارایی دەڵێت، چەند ساڵێكە لە عێراق بودجەی كۆتایمان نییە و  ئەوەش دەبێتە هۆی بەهەدەردانی سامان و گەندەڵی.

بەگوێرەی یاسا دەبوایە بودجەی دارای گشتی عێراق، تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی كردبایە، بەڵام تا ئێستا ئەو بودجەیە نەگەیشتووە و 30-6-2020 دوا وادەبوو، كە دەبێت حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی دارایی  بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بنێرێت، بەڵام  وەزیری داریی  سەرقاڵی بودجەی 2021 ە.

پێشوتر وەزیری دارایی ڕایگەیاندبوو، كە ئەو سەرقاڵی بودجەی 2021 تا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی بنێرێت، چونكە  یاسای ئیدارەی مالی دەڵێت، دەبێت لە 15-ی 5 حكومەت سەرقاڵی بودجەی ساڵی داهاتوبێت.

سەبارەت بە پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق، دەكەوێتە سەر ئەو ڕێكەوتنەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەبوو گەرڕێكبكەونەوە، ئەوە بەهەمان شێوە بودجەش دەنێردرێت.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە لێكەوتەكانی پەسەند نەكردنی بودجەی 2020 ، شێروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لیژنەی دارایی بە نوچەی ڕاگەیاند: لە ڕوی یاساییەوە ئەو ساڵ بە ساڵێكی ناتەواو دادەنرێت، خۆی  یاسای بودجە یاسای داراییە بۆ ئەو دەوڵەتەیە بۆ ئەو ساڵە، كە نەبوو واتە یاسانیە و یاساش نەبێت بێ یاسایی زۆر دەكرێت، هەرچەندە بە یاسای یەك لەسەر دوانزە جێ بەجێ دەكرێت، بەڵام ئەوەش پێویستی بە بڕیاری دارایی هەیە.

گوتیشی، لەم ساڵ هیچ پڕۆژەیەك نابێت و تەنها ئەوەندەیە حكومەت موچە دەدات و بودجەی تشغیلی خەرجدەكات بۆیە بە ساڵێكی ناتەواو ئەژماردەكرێت.

سەبارەت بە دەرنجامی نەبونی بودجەو پەسەند نەكردنی، دەرگای گەندەڵی ناكاتەوە؟ شێروان میرزا گوتی، چونكە یاسایەك نییە لێپێچینەوەی لەسەر بكەی بێگومان دەرگایە بۆ گەندەڵی، چونكە دیار نییە بودجە بۆ چ خەرج دەكرێت. بەم شێوەش حكومەت و بەرپرسان دەستكراوەتر دەبن.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەرچەندە لەكۆتایی دەبێت هەژماری كۆتای هەبێت، (خەرجی و داهاتەكان) بەڵام چەند ساڵێكە لە عێراق بودجەی كۆتایمان نییە، كە لە ڕاپۆرتێك هەموو داهات و خەرجییەكان دیاری بكریت و بەروارد بكرێت؛ ئەوەش دەبێتە هۆی بەهەدەردانی سامان  و گەندەڵی بەهۆی نەبوونی ئەژمارە كۆتایەكان.

هاوكات ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە كوتلەی بەدر بۆ سۆمەریە نیوزدەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشتر دەنگی دا بەو بڕیارەی، كە حكومەت ناچاربكات، كە پێش كۆتایی مانگی حوزیرانی ڕابردوو یاسای  بودجە بنرێن، بەڵام حكومەت ئەو كاتەی تێپەڕاند و پابەند نەبووئەوەش بە زیادەڕۆیی كردن ئەژماردەكرێت،  لەسەر دەسەڵاتی تەشریعی.

عدی شعلان ئەبو جون، لە لێدوانەكەی بۆ سۆمەریەنیوز دەشڵێت، حكومەت تاونبارە گەر بودجە نەنێرێت بۆ پەرلەمان، چونكە ئەوە دەرگای گەندەڵی دەكاتەوە و بەهەدەردانی دارایی گشتییە و زۆربەشی نێو كۆمەڵگا و گرێبەستەكان، چاوەڕێین گرێبەستەكانیان بۆ ببەسترێت و بودجە پەسەند بكرێت.   

ئەبو جون ئاماژەی بەوەشكرد، كە بێدەنگی حكومەت لە قەزیەی تەواونەكردنی بودجە لەو ماوەی كەماوە لە 2020 ،دەرگای گەندەڵی دەكاتەوە، بەهۆی نەبونی چاودێر بەسەریانەوە وئەوەش نیشانەی پرسیار لامان دروستدەكات، كە ئایا، كە مەبەست و نیاز لەم كارە چیە؟

 ئەبو جون گوتیشی، دەبێت سەرۆك وەزیران لەبەردەم ڕاگەیاندنەكان هۆكارەكان و ڕاستی ئەوە ڕونكاتەوە، كە بۆچی تا ئێستا بودجە تەوا نەكراوە، و چ زەمانێك هەیە، كە دارایی گشتی بەهەدەر نادرێت، لەكاتێكدا بودجە ڕەوانە نەكرێت، گەرنا ئێمە هەڵویستمان دەبێت لەناو پەرلەمان لە لەبەرامبەرە سەرۆك وەزیران. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com