ئەسعەد مورادی
پەرلەمانتارێک رایدەگەیێت، خۆپیشاندانەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و ناگەنە ئاستێک مەترسی لە سەر حکومەت دروست بکەن.
لە کابینەکەی عادل ئەبدولمەهدی تاکو پێش هاتنە سەرکاری مستەفا کازمی، زیاتر لە 500 خۆپیشاندەر کوژران و بە هەزارانیش بریندار کران، کە داوای گۆڕانکاری ریشەییان دەکرد، بەڵام بەهۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا و هاتنەسەرکاری کازمی و بڕیارەکانی دەستگیر کردنی چەند چەکدارێکی کە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردبوو گۆڕانکاری لەوانیش دروست بووە و تا ئەندازەیە شەقام ئارام بووەتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زانا روستایی، ئەندامی باڵای یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لەبارەی سەرهەڵدانەوەی ناڕەایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی عێراق رایگەیاند: بابەتی خۆپیشاندانەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و پێشتر داوای گۆڕانی سیستەمی سیاسی و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دەکرد بەڵام ئێستا زیاتر باسی دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان دەکەن و موچە لکاتی خۆی دەکەن.
ئەو ئەندامەی باڵای یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان پێیوایە، ئەم خۆپیشاندانانە، کە ئێستا هەیە بچووکن و ناگەنە و ئەو ئاستەی، کە مەترسی لەسەر حکومەت دروست بکەن.