بڕیاری نوێ لە بارە خاڵە سنوورییەکانەوە

0

نوچە-فرات نیوز

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ڕایگەیاند، کە بۆ سەرجەم دەروازە و خاڵە سنوورییەکان، هێزی ئەمنی تایبەت تەرخان کراوە و ڕادە و رێژەی ئەم هێزانە بە گوێرەی تایبەتمەندی و وردەکاری تایبەت دەبێت.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەیانێکدا ڕایگەیاند: بە گوێرەی بڕیاری سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، کۆنتڕۆڵی خالە سنورییەکان و جێبەجێکردنی یاسای پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هێزی ئەمنی رەوانەی سەرجەم خاڵە سنووریەکان دەکات.

بە گوێرەی ئەم بڕیارە، دە دەروازی زەمینی و چوار بەندەر، دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانی عێەاقەوە، کە بریتین لە دەروازەکانی: شلمچه، بدره، المنذریه، سفوان، القائم، طربیل، الشیب، زرباطیه، أبوالفلوس و عرعر و هەروەها بەندەرەکانی ام قصر شمالی، ام قصر جنوبی، ام قصر میانی و خور الزبیر.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com