په‌رله‌مانتارانى شاره رزگاركراوه‌كانى سوننه ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه ئاگادارى ئه‌و رێككه‌وتنه بن كه له نێوان محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و خه‌میس خه‌نجه‌رى سه‌رۆكى پڕۆژه‌ى عه‌ره‌بى سوننه لةسةر داواى توركيا واژوو كراوه.
به‌گوێره‌ى به‌ڵگه‌یه‌ك كه له میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر سه‌رۆكى پڕۆژه‌ى عه‌ره‌بى سوننه رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر 12 خاڵ كردووه. بۆئه‌وه‌ى كۆتایى به ململانێى نێوانیان بهێنن.
له به‌ڵگه‌كه هاتووه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له 20ى ئه‌م مانگه له‌سه‌ر داواى به‌رپرسانى توركیا كراوه، بۆئه‌وه‌ى لایه‌نه سوننه‌كان یه‌كگرتوو بن و له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو زۆرترین كورسى له په‌رله‌مانى عێراق بهێنن.
كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جێگرى سه‌رۆك كۆمار به كه‌سێكى سوننه بدرێت و بارودۆخى ئاسایشى شاره رزگاركراوه‌كانى ژێرده‌ستى داعش چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌موو لایه‌نه‌كانى سوننه رێكبكه‌ون بۆئه‌وه‌ى سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى دابنرێت. جگه له‌مه‌یش ده‌بێت حه‌لبووسى به‌ڵێن بدات چیتر سه‌ركرده‌كانى سوننه نه‌كاته ئامانج.
په‌رله‌مانتارانى شاره رزگاركراوه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و بێ ئاگایى خۆیان له كۆبوونه‌وه‌ى حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر ده‌رده‌بڕن.
ماوه‌یه‌كى زۆره ناكۆكى له‌نێوان حه‌لبووسى و خه‌نجه‌ر هه‌یه، خه‌میس خه‌نجه‌ر كه به پیاوێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى سوننه ناسرا بوو، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به تۆمه‌تى هاوكاریكردنى ئێران خراوه‌ته لیستى ره‌شه‌وه و سزاى به‌سه‌ر سه‌پێنراوه. خه‌میس خه‌نجه‌ر له رێگاى هاوپه‌یمانێتییه‌ك به ناوى “هاوپه‌یمانى شاره رزگاركراوه‌كان” ده‌یه‌وێ حه‌لبووسى له رابه‌رایه‌تى سوننه دوور بخاته‌وه.