فرسەت سۆفی بەڵێن بە دوکاندارەکان دەدات

0

نوچە

پارێزگاری هەولێر دەڵێت سەرۆکی حکومەت راسپاردم لە خەم و ئازاری دوکاندارەکان کەم بکەینەوە.

بەرە بەیانی رۆژی هەینی 24-7-2020، ئاگر لە بازاڕی سیم لە هەولێر کەوتەوە و دووکاندارەکان زیانێکی زۆریان پێگەیشت، ئەمەش بەهۆی نە شیاوی شوێنەکە و نەبوونی مەرجی سەلامەتی پێویست، بۆ ئەوەش حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، بازاڕێکی نوێیان بۆ بکاتەوە.

د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە بازاڕی سیمی هەولێر کە دوێنێ هەینی ئاگری تێبەربوو و بەهۆیەوە زیاد لە 250 دوکان سووتان رایگەیاند، جەنابی سەرۆکی حکومەت پەیوەندی پێوەکردم و منی راسپارد بە هەموو شێوەیەک هەوڵبدەین لە خەم و ئازاری و برینی دوکاندارەکان کەم بکەینەوە.

پارێزگاری هەولێر راشیگەیاند، هەموو کارێک دەکەین بۆ ئەوەی ئەم رووداوە دووبارە نەبێتەوە و شوێنێکی تەواو شایستەیان پێشکەش دەکەین و سەرۆکی حکومەت ئەرکی دابینکردنی هەموو خزمەتگوزارییەکان دەگرێتە ئەستۆ.

فرسەت سۆفی ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەمان بۆ ئەو مەبەستە پێکهێناوە بۆ ئەوەی لە شوێنێکی نزیکی ئێرە بازاڕێکی نوێی بۆ دوکاندارەکان دروست بکەین.

پارێزگاری هەولێر بەڵێنیدا، هەموو کارێک دەکەین دوکاندارەکانی ئێرە یەک رۆژ بێ کار نەبن و هیچ کارێکیش ناکەین بە دڵی دوکاندارەکان خۆیان نەبێت. لە ئەمڕۆشەوە لیژنەکە دەست بە کارەکانی دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com