عێراق و ئێران رێككه‌وتوون، بۆئه‌وه‌ى له‌برى پاره له دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كه‌ى عێراق پێداویستى خۆراك به ئێران بدات و ئێرانیش كۆمپانیایه‌كى تایبه‌تى بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داناوه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له هه‌واڵێكدا باس له‌و میكانیزمه ده‌كات كه بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌رى رێككه‌وتووه.
حوڕه ده‌ڵێ بڕى قه‌رزى ئێران له‌سه‌ر عێراق پێنج ملیار دۆلار ده‌بێت و ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون به خۆراك بدرێته‌وه و چونكه عێراق ناتوانێ پاره‌ى بیانى به ئێران بدات به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكاوه.
ئێرانیش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ستى كردووه به دانانى كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ى كه‌لوپه‌له‌كان له عێراقه‌وه بگوازێته‌وه و لیستێكیش له پێداویستییه‌كانى خۆراك ئاماده ده‌كات ،بۆ ئه‌وه‌ى به كۆمپانیاكه‌ى بدات و له عێراقى وه‌ربگرێت.