سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى بۆ رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى ئاشكرا كردووه، ئه‌و هێزه‌ى له بنكه‌ى سه‌ربازى به‌سمایه ئه‌مڕۆ ده‌كشێنه‌وه ڕه‌وانه‌ى بنكه‌ى حه‌ریر له هه‌ولێر و بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كرێن له ئه‌نبار.
ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له شه‌ڕى دژ به داعش، بنكه‌یه‌كى تر‌ى سه‌ربازى ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش بنكه‌ى به‌سمایه‌یه كه له نزیك به‌غداى پایته‌خته.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له‌سه‌رچاوه عێراقییه‌كانه‌وه ئاشكراى كردووه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى بنكه‌كه جێده‌هێڵن ئه‌مریكى و ئیسپانى و پرتوگالیین.
سه‌رچاوه‌كان گوتوویانه ئه‌و هێزانه له عێراق ناچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵكو ڕه‌وانه‌ى بنكه‌ى حه‌ریرى هه‌ولێر و بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئه‌نبار ده‌كرێن.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌یش كردووه ئه‌وه حه‌وته‌م بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا ده‌بێت كه له ماوه‌ى مانگى ئادارى رابردووه‌وه تا ئێستا له لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان چۆڵكراون.
بنكه‌كانى پێشتر بریتى بوون له به‌شێكى حه‌بانییه و گه‌یاره و بنكه‌ى كه‌یوه‌ن له كه‌ركووك و بنكه‌یه‌كى ناو مووسڵ و بنكه‌ى شه‌مه‌نده‌فه‌رى قائیم له رۆژئاواى عێراق، هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه جێگۆڕكێ به هێزه‌كانى ده‌كات و له عێراق ناكشێته‌وه.