رۆژنامه‌یه‌كى كوێتى ئاشكراى كردووه، عێراق فشار ده‌خاته سه‌ر كوێت بۆئه‌وه‌ى پاره‌ى لێ وه‌ربگرێت، له‌پێناو ئه‌مه‌یش كێشه كۆنه‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ى قه‌به‌سى كوێتى له راپۆرتێك ئاشكراى كردووه، چه‌ندان به‌ڵگه‌ى فه‌رمى ده‌ستكه‌وتووه كه ده‌ریده‌خه‌ن كوێت له‌ژێر فشارى عێراق دایه بۆئه‌وه‌ى ناچار بێت پاره به عێراق بدات.
قه‌به‌س باسى له‌وه كردووه، عێراق نامه‌یه‌كى ناردووه و داواى كردووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سعوودیه و كوێت وئێران به‌شدار بێت كه تایبه‌ته به‌دیاركردنى سنوورى ده‌ریایى، به‌ڵام كوێت پێى راگه‌یاندووه مافى به‌شداربوونت نییه.
جگه له‌مه‌یش كوێت سعوودیه‌ى ئاگادار كردووه‌ته‌وه، له‌وه‌ى ئاخۆ نامه‌یه‌كى له‌م جۆره‌ى عێراق بۆئه‌ویش ره‌وانه كراوه.
قه‌به‌س باس له‌وه ده‌كات عێراق له كۆتایى مانگى ئایارى رابردوو، عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى ره‌وانه‌ى كوێت كردووه و داواى هاوكاریى دارایى له كوێت كردووه.
كوێتیش وه‌ڵامى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى داوه‌ته‌وه گوتوویه‌تى، جگه له‌و دوو ملیاره‌ى له كۆنگره‌ى كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق، كه له شوباتى 2018 به‌ڕێوه‌چوو بڕیارى له‌سه‌ر داوه، هیچ هاوكارییه‌كى تر‌ى نییه به عێراقى بدات.
به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى رۆژنامه‌كه دواى ئه‌و رووداوه عێراق ده‌ستى كردووه به فشار و چه‌ند كێشه‌یه‌كى كۆن زیندوو ده‌كاته‌وه یه‌كێك له‌و كێشانه په‌یوه‌ندى به ناوچه‌ى “خۆر عه‌بدوڵا”هه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنوورى عێراق و كوێت.
عێراق كێشه‌یه‌كى مێژوویى قووڵى له‌گه‌ڵ كوێت هه‌یه و له دووى ئابى ساڵى 1990 رژێمى به‌عس له عێراق ئه‌م وڵاته‌ى داگیركرد و وه‌ك پارێزگایه‌ك خستیه سه‌ر عێراق، به‌ڵام چه‌ند مانگێك دواتر له لایه‌ن هاوپه‌یمانێتى نێوده‌وڵه‌تى هێزه‌كانى عێراق له‌لایه‌ن كوێته‌وه ده‌ركران.