شاره‌زاییه‌كى ئابوورى عێراق ئاشكراى ده‌كات، چه‌ند وڵاتێكى دراوسێ بڕێكى زۆر پاره‌ی عێراقیان بردووه و دواتر به‌م پاره‌یه دۆلار ده‌كڕن. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه وێراى ترسناكى كه‌چى تا ئێستا عێراق له‌م دیارده‌یه بێده‌نگه.
راسم عگێدى ئابووریناسى عێراقى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئاشكراى كردووه، بڕه پاره‌یه‌كى زۆرى عێراق كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى وڵاتانى دراوسێ دایه.
راسم عگێدى ده‌ڵێ، چه‌ندان ساڵه بازرگانانى عێراق له‌لایه‌ن زۆربه‌ى وڵاتانى دراوسێ ناچار ده‌كرێت به دینارى عێراقى شتومه‌ك هاورده بكه‌ن، دواتر ئه‌و وڵاتانه له رێى بانكه ئه‌هلییه‌كانه‌وه به پاره‌كه دۆلار له بانكى ناوه‌ندى ده‌كڕنه‌وه.
ئه‌و دووپاتى ده‌كاته‌وه له رێى ئه‌م سیناریۆیه‌وه، 35% پاره‌ى عێراق كه‌وتووه‌ته ده‌ره‌وه و مه‌ترسییه‌كه‌یش له‌وه‌دایه پاره‌ى عێراق ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌رى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه.
راسم عگێدى ئاماژه بۆئه‌وه‌یش ده‌كات، چه‌ندان ساڵه ئه‌م سیناریۆیه په‌یڕه‌و ده‌كرێت، كه‌چى حكوومه‌تى عێراق چاوپۆشى لێكردووه.