تایبه‌ت به نووچه نێت
عێراق ساڵانێك دۆستى ئه‌مریكا بووه و ساڵانێكیش دوژمنى، به‌هه‌مان شێوه ماوه‌یه‌كى زۆر له‌گه‌ڵ ئێران دوژمن بووه و ماوه‌یه‌كیشه ته‌واو سنوورى دۆسایهتى له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته به‌زاندووه و بووه‌ته پاشكۆ. له‌م بارودۆخه‌یشدا كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه و ده‌شزانرێ هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له عێراق له‌میانه‌ى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كانیان پێگه‌ى خۆیان به‌هێز بكه‌ن، هه‌ردووكیانیش نه‌یارى سه‌رسه‌ختى یه‌كترن.
له‌م راپۆرته‌دا خاڵى دژى ئه‌و رێككه‌وتنانه ده‌رده‌خرێت، كۆمه‌ڵێك سه‌رنج له‌سه‌ر مێژووى په‌یوه‌ندى هه‌ر یه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق ده‌خرێته‌ڕوو، دواجار پرسیارى ئه‌وه‌یش ده‌كرێت كامیان له‌م ململانێیه براوه ده‌بن و زۆترین رێككه‌وتنى خۆیان له‌گه‌ڵ عێراق جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
دوو دوژمنى كۆن و دوو دۆستى نوێ
كێشه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌ر یه‌كه له ئه‌مریكا و ئێران له‌گه‌ڵ عێراق ته‌نیا ئه‌وه نییه، ئه‌م دوو وڵاته له‌سه‌ر سه‌پاندنى هه‌ژموونى خۆیان له ململانێ و كێبڕكێن. به‌ڵكو ئه‌وه‌یه هه‌ر یه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى هاودژیان هه‌یه. به‌و مانایه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌ر یه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق له هه‌موو قۆناغه مێژووییه‌كان به‌یه‌ك ئاراسته نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڵكو هه‌ندێك جار وه‌ك دۆست و هه‌ندێك جار وه‌ك دوژمن ده‌ركه‌وتوون.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا باس له ئه‌مریكا بكرێت، هه‌ڵبه‌ته رۆڵه جیاوازه‌كانى ئه‌م وڵاته له سه‌ره‌تاى كۆده‌تاى 1963 وه به ڕوونى ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك به‌عس كۆده‌تاى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى عه‌بدولكه‌ریم قاسم كرد، سه‌لاح سه‌عدى كه یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده‌كانى به‌عس رسته‌یه‌كى به‌ناوبانگى هه‌یه كه ده‌ڵێ، “به شه‌مه‌نده‌فه‌رى ئه‌مه‌ریكا هاتین“. ئه‌و رسته به‌ناوبانگه چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه. دواتر له قۆناغه‌كانى تر په‌یوه‌ندى به‌عس و عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا شێوازى تر وه‌رده‌گرێت، له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكان و له كاتى شه‌ڕى نێوان عێراق و ئێران، ئه‌مریكا هاوكارى عێراق ده‌كات، به‌ڵام دواى وه‌ستانى جه‌نگه‌كه و داگیركردنى كوێت، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر عێراق، دواجاریش له ساڵى 2003 ئه‌مریكا عێراق داگیر ده‌كات و خۆى وه‌ك داگیركه‌ر له‌م وڵاته ده‌ناسێنێ. دواى ئه‌مه له كۆتایى 2011 ده‌كشێته‌وه و له ساڵى 2014 دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق و هاوكارى ئه‌م وڵاته ده‌كات له جه‌نگى داعش.
ئێرانیش به هه‌مان شێوه، جیا له‌وه‌ى له مێژوودا به‌رزی و نزمییهكى زۆر له په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى هه‌یه، ئه‌م وڵاته شه‌رێكى درێژى له‌گه‌ڵ عێراق كردووه، جیا له‌مه‌یش له دواى كه‌وتنى رژێمى به‌عس به پێچه‌وانه‌ى رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كى توندى له‌گه‌ڵ عێراقى نوێ هه‌یه، ته‌نانه‌ت عێراق وه‌ك ماڵى دووه‌م خۆى سه‌یر ده‌كات.
كێشه‌ى ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه‌ى ئه‌مریكا و ئێران له‌گه‌ڵ عێراق له‌وه‌دایه، له ناوخۆى عێراق لایه‌نگر و دوژمنیان هه‌یه، واتا ناتوانرێ جۆرێك له رای گشتى له‌سه‌ریان دروست بكرێت، بۆ نموونه عێراق لایه‌نگر و دۆستى هه‌یه و له هه‌مانكاتدا نه‌یار و دوژمنیشى له‌ناو عێراق هه‌یه و ئه‌مه‌ریكایش به هه‌مان شێوه.
ئه‌مریكا چ رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه؟
له‌دواى داگیركردنى عێراق له مانگى نیسانى 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، ئه‌مریكا به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق كارى بۆ دانانى بنه‌ماكانى ده‌سه‌ڵاتى نوێى عێراق ده‌كرد، به‌ڵام ساڵێك دواتر بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى دا، له‌م كاته‌دا ئه‌مریكا نه‌یده‌ویست بێ هیچ رێككه‌وتن له عێراق بكشێته‌وه، بۆیه له ساڵى 2008 رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ عێراق واژوو كرد. رێككه‌وتنه‌كه به ناوى “چوارچێوه‌ى ستراتیژى نێوان عێراق و ئه‌مریكا” له مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2008 واژوو كراوه و له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه له كانوونى دووه‌مى ساڵى 2009 ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ده‌قى رێككه‌وتنه‌كه له ماڵپه‌ڕى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران دانراوه له 30 ماده پێكهاتووه. هه‌رچه‌نده رێككه‌وتنه‌كه به ئامانجى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا دانراوه، كه‌چى چه‌ندان بابه‌تى ئابوورى و كولتوورى و سیاسى و كارگێڕى له خۆ ده‌گرێت. بۆ ماوه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌یش چه‌ند بڕگه‌یه‌ك دانراوه، له‌وانه رێككه‌وتنه‌كه بۆ سێ ساڵ ده‌بێت، دواتر هه‌موار ناكرێته‌وه ته‌نیا به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى هه‌ر دوو وڵات نه‌بێت، ههڵپهساردنیش نییه ته‌نیا ئه‌و كاته نه‌بێت ئه‌و وڵاته‌ى كه ده‌یه‌وێ له رێككه‌وتنه‌كه بچێته ده‌ره‌وه‌ى نووسراوێك به لایه‌نه‌كه‌ى تر بدات و دوای ساڵێك ئینجا رێككه‌وتنه‌كه نامێنێ.
رێككه‌وتنه‌كانى ئێران و عێراق
به‌هۆى ئه‌وه‌ى عێراق و ئێران هاوسنوور و جیا له‌وه‌یش نزیكبوونه‌وه‌ى مه‌زهه‌بى له‌نێوانیان هه‌یه و له ساڵى 2003 وه ئێران به په‌له خۆى گه‌یاندووه‌ته عێراق و ئیعترافى به ده‌سه‌ڵاتى نوێ كردووه، ئێران زۆرترین رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه.
ماڵپه‌ڕى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كاتێك پێناسه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و ئێران ده‌كات ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه‌مال خه‌رازى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشووترى ئێران له دواى 2003 یه‌كه‌م وه‌زیرى ده‌ره‌وه بووه كه به ناوى وڵاتێكه‌وه سه‌ردانى عێراقى كردووه.
هه‌مان ماڵپه‌ڕ باس له ژماره‌ى رێككه‌وتنه‌كانى عێراق و ئێران ده‌كات و ده‌ڵێ 74 رێككه‌وتن و یاداشتى لێكتێگه‌یشتن له نێوان ئه‌م دوو وڵاته هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌یان جێبه‌جێ نه‌كراون. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت جیا له بوارى سه‌ربازى و ئاسایش و سنوور، ئێران زۆرینه‌ى رێككه‌وتنه‌كانى له بوارى ئابوورى، گواستنه‌وه، وزه، دارایى، ژێرخان، بازرگانى بووه.
به نموونه رێككه‌وتن له‌باره‌ى پێشختنى كێڵگه نه‌وتییه هاوبه‌شه‌كان، رێككه‌وتن بۆ دانانى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان عێراق و ئێران و سووریا و لبنان، رێككه‌وتنى بانكى بۆئه‌وه‌ى دینار له هه‌ر دوو وڵات به‌كاربێت، رێككه‌وتنى هه‌ڵگرتنى رسومى ڤیزا، رێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنى شارى پیشه‌سازى، رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناردنى نه‌وت له رێى ئێرانه‌وه.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت له مانگى ئازارى 2019 حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئێران سه‌ردانى عێراقى كرد و كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ عێراق واژوو كرد، كه لێره‌دا ناتوانرێت ته‌واوى ئه‌و رێككه‌وتنانه باس بكرێت كه له نێوان عێراق و ئێران واژوو كراون، رۆژنامه‌ى سه‌باح كه رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمى عێراقییه له راپۆرتێكدا به كورتى باسى رێككه‌وتنه نوێییهكانى كردووه .
دژایه‌تى له رێككه‌وتنه‌كانى ئێران و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق
ره‌نگه ئاسان نه‌بێت، به‌راورد له نێوان كۆى ئه‌و بڕگانه بكرێت كه به ناوى رێكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن، ئه‌مریكا و ئێران له‌گه‌ڵ عێراقیان ئه‌نجام داوه، بۆئه‌وه‌ى خاڵى دژبهیهكتریان بدۆزرێته‌وه، چونكه ژماره‌یان زۆره و چه‌ندان بوارى جیاجیایش ده‌گرنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له چوارچێوه سیاسییه گشتییه‌كه سه‌یر بكرێت، ئه‌وا ده‌زانرێت هه‌ر یه‌كه له رێككه‌وتنه‌كان كه هه‌ر یه‌كه‌یان كردوویه‌تى له به‌رژوه‌ندى ئه‌ویتریان نییه.
چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات، له دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له مانگى ئایارى 2018، سیاسه‌تى ئه‌وپه‌ڕى فشار په‌یڕه‌و ده‌كات، كه‌چى ده‌بینین ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ عێراقى كردووه، هه‌ر كامێكیان جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا له‌گه‌ڵ “سیاسه‌تى ئه‌وپه‌ڕى فشار” یه‌كناگرێته‌وه.
بۆ نموونه رێككه‌وتنى راكێشانى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر له نێوان تاران و به‌غدا و دیمه‌یشق و لبنان، پێگه‌ى ستراتیژى ئێران به‌هێزتر ده‌كات، رێككه‌وتنه داراییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و سزایه داراییانه‌یه كه ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێرانى سه‌پاندووه. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێ له‌ڕووى ئابوورییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى ئێران لاواز بێت، كه‌چى به‌مدواییه ئێران ده‌یه‌وێ عێراق بكاته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فشاره ئابوورییه‌كانى.
له‌دواى هاتنه ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران، كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه، ئه‌مریكا هۆشداریشى داوه له‌وه‌ى نابێت وڵاتان پێشێلى سزاكان بكات، له به‌رامبه‌ریشدا ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌وپه‌ڕى فشار له عێراقه‌وه بۆ سه‌ر ئه‌مریكا دروست بكات، به‌رده‌وامبوونى هێرشه مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا و چه‌ند شوێنێكى تر‌ى عێراق یه‌كێكه له‌و فشاره‌كانى ئێران.
له زۆر كاتیش‌دا ئه‌م فشارانه‌ى ئێران بۆ سه‌ر عێراق سه‌رى گرتووه، بۆیه ده‌بینین مسته‌فا كازمى له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئێران به‌ڵێنى داوه وڵاته‌كه‌ى ته‌واو رێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران جێبه‌جێ بكات.
رۆژنامه‌ى “شه‌رق ئه‌وسه‌ت” له راپۆرتێكدا كه له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ تاران بڵاوى كردووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كات هه‌موو سه‌رنجى ئێستاى تاران به‌لاى رێككه‌وتنه بازرگانییه‌كانه، كه‌چى عێراق سه‌رنجى به‌لاى دروستكردنى هاوسه‌نگییه.
هه‌ڵبه‌ته وه‌ك وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له زانیارییه‌كانى ئاماژه‌ى بۆ كردووه، له سه‌ره‌وه ئاماژه بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ى كراوه، قه‌باره‌ى بازرگانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق 12ملیار دۆلاره و جگه له‌مه‌یش ئێران ده‌یه‌وێ ئه‌م قه‌باره‌یه بۆ 20 ملیار دۆلار زیاد بكات.
به‌گوێره‌ى تێگه‌یشتنى چاودێرانى ئابوورى، هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى ئێران له‌گه‌ڵ عێراقى كردووه به ئامانجى راستكردنه‌وه‌ى ئابوورى ئێران دێت، ته‌نانه‌ت ماڵپه‌رى ئه‌لترا راپۆرتێكى كردووه و له راپۆرته‌كه ده‌ڵى، ئه‌و رێككهوتنانهیش كه حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌گه‌ڵ چین كردوویه‌تى بۆ رزگاركردنى ئێرانه، نه‌وه‌ك ئاودانكردنه‌وه‌ى عێراق. جگه له‌وه‌یش به‌لاى ئه‌مریكاوه ئاشكرایه كه زۆربه‌ى پڕۆژه‌كانى ئێران له عێراق له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت، ناوه‌كه‌ى “خاتم الانبیاْ”یه و ئه‌مه‌یش كۆمپانیاى فه‌یله‌ق قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانه.
ماڵپه‌ڕى “نون پۆست” له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات نه‌وه‌ك ئه‌و كۆمپانیایه به ته‌نیا كاره‌كانى به رێكى جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵكو هه‌وڵیشى داوه عێراق بۆ خۆى قورخ بكات و وه‌به‌رهێنه‌رانى وڵاتى تر له عێراق ده‌ربكات.
دیاره ئه‌مه دیوێكى بابه‌ته‌كه‌یه و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه به‌هێزبوونى ئه‌مریكا له عێراق له به‌رژوه‌ندى ئێران نییه، بۆیه رێككهوتنهكانیشى له‌گه‌ڵ عێراق له به‌رژوه‌ندى ئێران نابێت. دیاره له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ى بۆ كرا ئه‌مریكا رێككه‌وتنێكى گرنگى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه و به نیازه له كۆتایى ئه‌م مانگه‌یش “ته‌مووزى 2020” جارێكى تر ده‌ست به دانوستاندن بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتنێكى ستراتیژى له نێوان عێراق و ئه‌مریكا بكرێت.
دانوستاندن قۆناغێكى نوێى ململانێ
له مانگى دووه‌مى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى، مسته‌فا كازمى ده‌ستى به دانوستاندن كردووه به ئامانجى ئه‌وه‌ى هاوسه‌نگییه‌ك بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ى كه راسته‌وخۆ مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه، كازمى یه‌كه‌م رۆژى ده‌ستبه‌كاربوونى دۆسیه‌ى دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاى له عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌رگرت، وه‌ك ده‌زانرێت كازمى له حه‌وتى ئایارى ئه‌مساڵ متمانه‌ى پێدرا.
دواتر به‌رپرسانى عێراق له 11ى حوزه‌یران دانوستاندنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ست پێكرد. كاتێك كازمى ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگى بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق بگێڕێته‌وه، ئه‌وا ململانێى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر عێراق گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاستى گرژیى، ته‌نانه‌ت زه‌برى سه‌ربازییان له یه‌كتر داوه.
ئێستایش كه ئێران ده‌یه‌وێ رێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق جێبه‌جێ بكات و ئه‌مریكایش ده‌یه‌وێ رێككه‌وتنى ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق بكات، ئه‌وا ململانێیهكهیان ده‌چێته قۆناغێكى نوێوه كه عێراقیش راسته‌وخۆ به‌شدار ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ره‌هه‌ندێكى بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه عێراق ره‌گه‌زى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ململانێییهكه ده‌بێت ئه‌گه‌ر بتوانێ.
له عێراق كامیان براوه ده‌بن.. ئێران یان ئه‌مریكا؟
ره‌نگه به بڕواى خوێنه‌ر لۆژیكى بوو پرسیاره‌كه به‌مشێوه‌یه بووایه: رێككه‌وتنى كامه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت و كامه رێككه‌وتن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان زامن ده‌كات؟ هه‌ڵبه‌ته كردنى ئه‌و پرسیاره به‌هایه‌كى نامێنێ ئه‌گه‌رهاتوو بزانرێ هێزى سیاسى و پێگه‌ى سیاسی رێككه‌وتن ده‌سه‌پێنێ. بۆ نموونه عێراق و ئێران رێككه‌وتنى جه‌زائیرییان هه‌یه بۆ دیاركردنى سنوور كه‌چى تا ئێستا ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌كراوه و چه‌ند ساڵێكیش ئێران و عێراق قسه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى ده‌كه‌ن. به پێچه‌وانه‌یشه‌وه رێككه‌وتنى چوارچێوه‌ى ستراتیژى نێوان ئه‌مریكا و عێراق ته‌نیا بۆ سێ ساڵ بوو، كه‌چى حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر واده‌ى كۆتایى تێپه‌ڕیوه و ئێستایش كارى پێ ده‌كرێت.
بۆیه لێره‌دا پێگه‌ى سیاسى و نێوده‌وڵه‌تى گرنگه. ئه‌گه‌ر سه‌یرى ئێران و ئه‌مریكا بكه‌ین هه‌ر یه‌كه‌یان بۆ عێراق گرنگن، ئێران له رووى جوگرافی و مه‌زهه‌بییه‌وه بۆ عێراق گرنگه و ئاماده‌یى زیاترى هه‌یه، ئه‌مریكا له‌ڕووى پێگه نێودهوڵهتییهكهیهوه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كى سروشتییش بێت “نه‌وه‌ك خۆسه‌پاندن” عێراق به‌رژوه‌ندى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت.
به هه‌مان شێوه‌یه به‌رژوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریكایش هه‌یه به تایبه‌تى ئێستا كه عێراق له بارودۆخێكى سه‌ختى ئابوورى ده‌ژیت، ئه‌مریكا ده‌توانێ له‌م بارودۆخه‌دا هاوكارى بكات، پاره‌ى قه‌رزى بۆ په‌یدا بكات و وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌یش هاتووه ئه‌مریكا ده‌بێت كار بكات بۆ ئه‌وه‌ى قه‌رزه كۆنه‌كانیش له‌سه‌ر عێراق لابچێت.
كه‌واته هه‌ردووك بۆ عێراق گرنگن و زه‌حمه‌تیشه حكوومه‌تى عێراق بتوانێ هاوسه‌نگى دروست بكات و یان ململانێییهكه یه‌كلا بكاته‌وه. دیارترین هۆكاریش بۆ كه‌متوانایى ئه‌و حكوومه‌ته ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ى له عێراق ده‌ستڕۆیشتوون سه‌ربه ئێرانن، هۆكارێكى تریش ئه‌وه‌یه ژێرخانى ئابوورى عێراق وێرانه و ناتوانێ له‌سه‌رپێى خۆى بوه‌ستێ.
له‌حاڵه‌تێكى وه‌هادا ناتوانین چاوه‌ڕوانى ئه‌وه له حكوومه‌تى عێراقى بكرێت، ململانێییهكه له به‌رژوه‌ندیى ئه‌مریكا یان ئێران یه‌كلایى بكاته‌وه. ئێرانیش به‌هه‌مان شێوه‌ى عێراق له كۆمه‌ڵێك قه‌یرانى قووڵ ده‌ژیت، له‌وانه قه‌یرانى ئابوورى و قه‌یرانى ته‌ندروستى په‌یوه‌ست به په‌تاى كۆرۆنا، قه‌یرانى سیاسه‌تى ناوخۆیى، جگه له‌مه‌یش له‌ده‌ستدانى متمانه له‌ناو عێراق كه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى له دژى هه‌ژموونى ئێران دروست بووه.
خاڵێكى تر‌ى زۆر گرنگ په‌یوه‌ندى به‌و وێنه گشتییه‌وه هه‌یه كه بۆ ئێران له نێو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه، ئه‌و وێنه‌یه‌ش ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى لاده‌ر، خۆسه‌پێن، هاوكاریى تیرۆر، ده‌ناسێنێ. بۆیه ده‌كرێت یه‌كلایى كردنه‌وه‌ى ململانێییهكه به‌ند بكرێت به چاره‌نووسى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه، جا به كه‌وتنى بێت یان گۆڕینى ره‌فتارى سیاسى بێت.
ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بێت ئه‌وا ململانێى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت و ره‌نگه فشارى زیاتر تێبكه‌وێ دواجاریش له چوارچێوه‌ى دۆسیه گه‌وره‌كه “ململانێى ئه‌مریكا و ئێران له چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى” یه‌كلایى بكرێته‌وه.