سوپای ئیسرائیل: تۆڵەمان لە سوریا کردەوە

0

نوچەنێت

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازیی رژێمی سوریایان بۆردومان کردووە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٥-٧-٢٠٢٠، سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاند: رۆژی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانمان چەند بنەکەیەکی رژێمی سوریایان بۆردومان کرد.

لەم تویتەدا سوپاس ئیسرائیل دەڵێت: لە تۆڵەی ئاراستەکردنی موشەکێک لە سوریاوە بۆ ئیسرائیل، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل سێ بنکەی سوپای رژێمی سووریایان کردووەتە ئامانج و زیانێکی زۆریان پێگەیاندوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com