نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکانی ڕوسیا و ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆیان ئەنجامدا.
کۆشكی سپی لە بەیانیکدا ڕایگەیاند: هەر یەک لە ڤلادمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکانی ڕوسیا وئەمریکا سەبارەت بە چەند پرسێکی هەستیار، گفتوگۆیان ئەنجام داوە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تەوەرێکی سەرەکی ئەم گفتوگۆیە بووە.
کرملین ڕایگەیاند: سەرۆکی دوو وڵات لە پەیوەندی لە گەڵ پرسی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، جەختیان لە سەر سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە کردۆتەوە.