نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکوەزیرانی عێاق جەخت دەکاتەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، دەبێ بە گوێرەی سەروەری عێراق و بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکات.
نوویسنگەی سەرۆکوەزیران لە بەیانێکدا، کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٣/٧/٢٠٢٠ بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند ”مستەفا کازمی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەغدا کۆبۆتەوە”.
لەم دیدارەدا کازمی ئاماژەی بە ڕۆلی هاوپەیمانان لە عێراق کردووە و ڕایگەیاندووە، کە هاوپەیمانی نێوودەوڵەتی دژ بە داعش، دەبێ گرەنتی ئەوە بکات، کە ئەم رێکخراوە جارێکی دیکە نەتوانێ هەڕەشە بۆ سەر عێراق دروست بکات.