شلێر سەعید
عێراقیەكان پێیان وایە هەموكات خاكی عێراق مەیدانێك بووە بۆ شەڕی ئەمەریكا و ئێران و بەگوتەی سیاسەتوانەكانی عێراقیش تەنها هاوڵاتی عێراق لەم نێوەندەدا بۆتە قوربانی، و بەتایبەتی دەستپێكردنی لێدانەكانی ئەمەریكا لە كۆتاییی ساڵی 2019 لە سەربازگەكانی حیزبوالله لە و حەشدی شەعبی لە عێراق و كوشتنی قاسم سولیمانی.
عێراقیەكان لە خۆپیشاندانەكان داوایان دەكرد، كە هەیمەنەی دەسەڵاتی دەروە بەسەر عێراق نەمێنێت و عێراق سەروەری خۆی بپارێزێت، ئەوان دەیان گوت، لە 2003-وە دابەشكردنی عێراق دەستی پێكردوە ، تا ئێستاش بەردەوامە، و زۆربەی هێزی سیاسیەكانی عێراق لەگەڵ ئەوەن ئەمەریكا لە عێراق بمێنتەوە، و پاڵپشتی ئەمەریكا دەكەن و هەندێك لایەنیش پاڵپشتی ئێرانن تا جێگا خۆشبكات لە عێراق و ئەو بزوتنەوانەی ئێران لە عێراق دروستبون ، تەنها زەرەرمەند لێی وڵاتی عێراقە .
سهرۆكی حكومهتی عێراق، مستهفا كازمی، لە یەكەم سەردانی بۆ تاران لهگهڵ سهرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حهسهن رووحانی، له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا گوتی: عێراق پهیوهندییهكی دۆستانهی لهگهڵ ئێران دهوێت، كه لهسهر بنهمای دهستوهرنهدان له كاروباری ناوخۆ بنیاتنرابێت و گوتیشی، عێراق رێگه نادات له خاكی وڵاتهكهیهوه هیچ ههڕهشهیهك روو له كۆماری ئیسلامی ئێران بكات، چونكە ئێران پشتیوانی عێراق بووه له شهڕی دژ به داعشدا و گوتی، ههرگیز ئهو پشتیوانی و هاوكارییهی ئێران له یاد ناكهین.
لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە ناكۆكیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و ڕۆَڵی عێراق لەم نێوەندەدا، حامد موتڵگ، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوچەی ڕاگەیاند: ناكۆكیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران و چەند وڵاتێكی دی قەت كۆتایی نایە و هەمیشە پەیوەندیەكانیان لەسەر بەرژەوەندییەكانیان بنیادنراوە ،و عێراقیش بەدەرنیە لەو بەرژەوەندیانەی ئەوان، كە لە ئەنجامدا زوڵم لە عێراق كراوە و لە عێراق بەشێك لەگەڵ بەرژەوەندی ئەمریكایە و بەشێك لەگەڵ بەرژەوەندی ئێرانە و بەرژەوەندی هاوڵاتی عێراقی بەتەواوی پشت گوێ خراوە. بەم شێوە ئەوەی ئێستا لەعێراق دەگوزەرێ، كە ناویان ناوە سەركەوتن سەركەوتنێكی نەرێنیە و بەردەوام دەبێت لەسەر وڵاتی عێراق و گەلەكەی.
گوتیشی، پاراستنی نیشتمانی زۆر پیرۆزە لە ئەستۆی سیاسییەكانە و دەبێ واز لە بەرژەوەندی كەسی بێنن لەگەڵ بیانیان، ئەوكاتە گەل شكۆی بۆ دەگەڕێتە.
موتڵەگ دەشڵێت، گەر بمانەوێ عێراق بپارێزین و وەك خۆی بمێنتەوە و لەسەروی هەموو ویست و بەرژەوەندیەكانی تاكەكەسی بێت، دەبێت بەرژەوەندییەكانمان لەسەربنەمای بەرژەوەندی گشتی نیشتمان بێت و پەیوەندیەكانمان بنیاد بنێین لەگەڵ هەموان بۆ بەرژژەوەندی گشتی و ڕێگەنەدەین دەست بخەنە ناو كاری وڵاتمان.
ئەو ئەندامەی سوننە لە ئەنجومەنی نوێنەران لە خولی پێشوی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد، گەلی عێراق زۆر چەرەمەسەری بینی بەهۆی ئەو ناكۆكیانەوە و دەڵێت ”عێراق 17 ساڵە خوێنی دەڕژێت سەروەت و سامانەكەی دەبردرێت؛ سیاسییەكان تنها لە بەرژەوەندی خۆیانن و ئەنجامی ئەو ناكۆكیانە لێدان بووە لەخەڵكی عێراق.