ئەسعەد مورادی
شرۆڤەکارێی سیاسی کورد رایدەگەیەنێت، هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێڕان بۆ پێش گرتن لەدەست ڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی چاوەڕوان کرا بوو.
ماوەیەک پێش ئێستا چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران بە تایبەت بنکەی ئەتۆمی نەتەنز و تەجریش روویدا و بە گوێرەی زانیارییەکان هێرشی ئیسرائیل بووە بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێڕان و ئەگەری شەڕی راستەوخۆش لە ئارادایە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ حوسێنی، شرۆڤەکاری سیاسی کورد، لەبارەی هێرش و تەقینەوەکان لە ئێڕان رایگەیاند: لە مێژووی ئیسرائیل دا دوو هێرشی پێشوەختە بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی سوریا و عێراق هەیە و هێرش بۆسەر ئێرانیش بۆ پێش گرتن لەدەست ڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی چاوەڕوان کرا بوو.
شاهۆ حوسێنی پێموانییە، کە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی نێوان ئێران و ئیسرائیل ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەربڵاوی سەربازی بێت و دەڵێت ”بەهۆی ئەوەی، کە ئێران و ئیسرائیل هیچ سنوورێکی هاوبەشیان نییە و هەروەها ئێران توانای سەربازی و ئابووری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ وڵاتێکی ئەتۆمی وەک ئیسرائیل، نییە”.