ئەسعەد مورادی
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، به‌غدا به‌بێ هیچ هۆكارێك موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی، كه له كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا موچه‌كانیان خراوەته سه‌ر حكومه‌تی عێراق، ڕایگرتووە. دەشڵێت ”ئەوە وەڵامێکە بۆ ئەو کەسانەی بانگەشەی ئەوەدەکەن موچە بگوازرێتەوە سەر حکومەتی ناوەند”.
ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی کوردستان، کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ بە بڕیارێک موچەکانیان خرایە سەر حکومەتی عێراق و ژمارەیان 420 فەرمانبەر بوون، دواتر حکومەتی عێراق موچەی چوار مانگی ئەو
لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە د. مه‌یاده نه‌جاڕ، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتی، لەبارەی راگرتنی موچەی چوار مانگی ژمارەیەک فەرمانبەری کورد کە موچەکانیان لەسەر بەغدایە ڕاگه‌یاند: به‌غدا به‌بێ هیچ هۆكارێك موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی، كه له كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا موچه‌كانیان خراوەته سه‌ر حكومه‌تی عێراق، موچه‌كانیان ڕاگیراوە”.
له‌كاتێكدا به‌شێك له به‌ناو په‌رله‌مانتاران بانگه‌شه‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رامانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ر به‌غدا ده‌كه‌ن، ئه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ڕاسته‌وخۆ له به‌غداوه بدرێت، ڕۆژانه وه‌ك پاڵه‌وانی شاشه‌كان له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا
مەیادە نەجاڕ گوتیشى “به‌غدا نیازی پاك نییه و ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه به‌غدا ئاماده نییه موچه‌ی فه‌رامانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات، كه ته‌نیا (420 ) فه‌رمانبه‌ریان له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به مه‌رجێک له كۆتایی ساڵی 2017 دا به فه‌رمی موچه‌كانیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گواسترایه‌وه سه‌ر حكومه‌تی عێراق، ئه‌و كات ئه‌و پرۆسه‌یه به هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا جێبه‌جی كرا”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەشڵێت، ئێستا به‌غدا كێشه‌ی بۆ ئەو فەرمانبەرانە دروستكردووە موچه‌ی مانگه‌كانی نیسان، ئایار، حوزه‌یران و ته‌مووز-یان پێنەدراوە، له كاتێكدا فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه هاوبه‌شه‌كانیان له عێراق موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌م مانگانه‌یان پێدراوه.
لەبارەی هەوڵدان بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە مەیادە نەجاڕ گوتی “من چه‌ندیجار دانیشتنم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجام داوه هه‌وڵم داوه به رێگه‌ی به‌رده‌وام له چه‌ندین كه‌ناڵی جیاوازه‌وه ئه‌م بابه‌ته یه‌كلابكه‌مه‌وه، چه‌ندین جاریش په‌یوه‌ندیم به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌موو جاره‌كان به‌ربه‌ستێكی وه‌همیان دروست كردووه، حكومه‌تی به‌غدا نه‌ویستووه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات”.
مەیادە نەجاڕ ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەگەر به‌غدا ئاماده نه‌بێت موچه‌ی ته‌نیا 420 فه‌رمانبه‌ری هەرێم دابه‌ش بكات چۆن هاوكار ده‌بێت بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی تەواوی فه‌رامانبه‌رانی هەرێم، ئه‌مه خۆی وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه ده‌ڵێن با موچه بگوازرێته‌وه بۆ سه‌ر عێراق”.