یاسای هەڵبژاردن هەموار دەکرێتەوە

0

ئەسعەد مورادی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاق رایدەگەیەنێت، یاسای هەڵبژاردنەکان گرفتی تێدایە و دەبێت هەموار بکرێتەوە.

رۆژی چوارشەممە،(22ى تەموزی 2020)، نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووە و تیایدا هاتووە “بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگری یەکەمی پەرلەمان حەسەن کەعبی، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق و لیژنەی یاسایی پەرلەمان کۆبوونەوە”. 

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمان و ئامادەبووان گفتوگۆیان لەسەر سێ بژاردەى پێشنیارکر اوکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق، کە یەکەم پێشنیار لەلایەن کوتلە سیاسییەکانەوە پێشکەشکراوە کە تیایدا داوا دەکەن هەڵبژاردنەکان لە( یەکی نیسان)ی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، پێشنیاری دووەمیش لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەش کراوە و داوا دەکرێت لە (یەکی حوزەیران)ی ساڵی داهاتوودا بێت و حکومەتی عێراقیش داوی کردووە هەڵبژاردنەکان لە (یەکی تشرینی یەکەم)ی ساڵی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.  

لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زاناروستایی، ئەندامی باڵای یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێڕاق رایگەیاند: کۆبوونەوەیەک لە لیژنەکانی ئامادەکاری عێراق کراوە و چەند کاتێک پێشنیار کراوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی تێدا بکرێت.

زانا روستایی دەشڵێت، هەڵبژاردن ئامادەکاری زۆری دەوێت و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن دەکات و کۆمسیۆنیش پێویستی بە یاسا هەیە، یاساکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کەموکوڕییەوە دەرچووە.

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی، دەبێت یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتە و لە دوای دەرچوونی یاساکەش کۆمسیۆن پێویستی بە شەش مانگ کاتە بۆ ئامادەباشی فەرمانبەرانی وێڕای دابین کردنی بودجەی تایبەت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com