دواجار یەکێتی و پارتی بڕیاری کۆبوونەوەیان دا

0

نوچە


بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆببنەوە و تیایدا کێشەکانی نێوانیان تاوتوێ بکەن.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی چەند پرسێکی جیاواز گرژی و ئاڵۆزی و شەڕی میدیایی لەنێوان ئەو دوو حزبەدا دروست بوو، هەرچەند چەندین جار هەردوولا هەوڵی کۆبوونەوەیان دا، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بوو. 

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرەتای هەفتەی داهاتوو، کە بە ئەگەرێکی زۆر ڕۆژی شەممە دەبێت، پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە. 

هەروەها کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاووتوێ کردنی کێشەکانی نێوان هەردوولا، بەتایبەت لەدوای بڕیارێک لەناو یەکێتی هەیە بۆ بایکۆت کردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com