سێ پێشنیار بۆ دیاركردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق به سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌درێت، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن له یه‌كى نیسانى 2021 هه‌ڵبژارده‌كه بكرێت.
عه‌لى بودێرى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى عێراقیون، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى بۆ سۆمه‌رییه نیوز ئاشكراى كردووه، له كۆبوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان سێ واده بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیار كراوه.
یه‌كه‌م پێشنیار یه‌كى نیسانى 2021ى ده‌ستنیشان كردووه، كه زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره‌ن.
پێشنیارى دووه‌م كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دراوه، یه‌كى حوزه‌یرانى 2021ى دیار كردووه، پێشنیارى سێیه‌میش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه پێشكه‌ش كراوه یه‌كى تشرینى یه‌كه‌مى 20121ى دیار كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌ودان له مانگى نیسان هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكرێت، چونكه ئه‌و كاته ته‌مه‌نى ئه‌و حكوومه‌ته ساڵێك ته‌واو ده‌كات و عێراق تووشى كێشه نابێت، وه‌ك پێشتر رێككه‌وتنى له‌سه‌ر كراوه حكوومه‌تى كازمى وه‌ك حكوومه‌تى كاتییه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات له ماوه‌ى ساڵێك هه‌ڵبژاردن رێك بخات.