فراکسیۆنی یەکێتی بە مەرج بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات

0

سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، فراکسیۆنەکەیان بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی، بەشدای کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکات.                                       

بەگوێرەی بانگهێشتنامەیەکی پەرلەمانی كوردستان، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (6)-ی ئاسایی خولی بەهارە لە كاتژمێر (11)-ی پێشنیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە 26-7-2020.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: تا ئێستا ڕوون نییە، کە فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەکات یاخود نا، بۆیە بەشداری کردنی فراکسیۆنی یەکێتی لەو کۆبوونەوەیە، کەوتووەتە سەر بڕیاری سەرکردایەتی حزب و سەرکردایەتی هەر بڕیارێک بدات فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان پێوەی پابەندە. 

باڵانبۆ محەمەد دەشڵێت “ئێمە پێمانوایە، ئەگەر پەرلەمانی کوردستان، لەسەر پرسی موچە، ناشەفافی داهات، ئەو داواکاریییەی، کە پەرلەمانی کوردستان، ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کردووە بۆ ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، بۆ چارەسەری کێشەی موچە و ئەو ناشەفافیەتەی لە داهات هەیە، لە ئێستادا پەرلەمان کۆنەبێتەوە باشترە”.                                                                                   

سەبارەت بە مەرجی بەشداریکردنی فراکسیۆنەکەیان لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، جەتیکردەوە و گوتی “بەبێ ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە بەشدای کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان ناکەین، چونکە دۆخی خەڵک زۆر خراپە، تێناگەم بۆچی سەرۆکی حکومەت، جێگرەکەی و وەزیری دارایی، کە لە پەرلەمانەوە متمانەیان وەرگرتووە، نابێت بێنە پەرلەمان و ڕوونکردنەوە بەخەڵک بدەن لەسەر پێنەدان و دواکەوتنی موچە”.   

پێشتریش سەركردایەتی یەكێتی بڕیاریداوە بەبێ كۆتاییهێنان بە كێشەكان لەگەڵ پارتی، چالاكییەكانی لە ناو پەرلەمانی كوردستاندا هەڵپەسێرێت، هەربۆیە چاوەڕوان دەكرێت رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمان و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە دانیشتنەكەی رۆژی یەكشەممەدا ئامادەنەبن.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com