په‌رله‌مانتارێكى عێراق باس له سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتن ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌مریكا به ئاسانى له عێراق ناڕوات، به‌ڵكو به گیان و پاره قوربانى داوه و ئه‌و هه‌قه‌یشى ده‌وێته‌وه.
بڕیاره له كۆتایى ئه‌م مانگه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، سه‌ردانى واشنتن بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا تاوتوێى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌مریكا و وڵاته‌كه‌ى بكات.
ئه‌سعه‌د مورشیدى په‌رله‌مانتار ئه‌مڕۆ له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى به دوورى ده‌زانێ له كۆبوونه‌وه‌ى كازمى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكا، باس له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باس له هۆكاره‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ ، باڵێكى سیاسى له عێراق دروست بووه و نایه‌وێ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق بكشێته‌وه، جیا له‌مه‌یش ئه‌مریكا ئامانجى ستراتیژى له عێراق هه‌یه و بۆیه قوربانى داوه.
ئه‌سعه‌د مورشیدى ده‌ڵێ، “ئه‌مریكا تا رژێمى پێشووى عێراقى رووخاندووه قوربانییه‌كى زۆرى به گیان و پاره داوه، ئه‌مه‌یش بۆ به‌خشش نه‌بووه، به‌ڵكو ئامانجى ستراتیژى هه‌یه و به ئاسانى ناچێته ده‌ره‌وه”.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ كاتێك په‌رله‌مانى عێراق داواى له ئه‌مریكا كرد هێزه‌كانى بكشێنێته‌وه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا گوتى له كاتى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان، عێراق ده‌بێت پاره‌كانى ئه‌مریكا بداته‌وه.
دوێنیش باڵوێزى ئه‌مریكا له به‌غدا ئاشكراى كرد، ته‌نیا له ماوه‌ى رابردوودا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا وڵاته‌كه‌ى زیاتر له 60 ملیۆن دۆلارى به عێراق داوه.