وه‌زیرى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كردووه، له ماوه‌ى دوو مانگدا نه‌وته‌كه‌ى به نرخێك فرۆشتووه كه له خاوى برێنت گرانتر بووه.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئاماژه‌ى بۆ لێدوانێكى ئیحسان عه‌بدولجه‌بارى وه‌زیرى نه‌وتى عێراق كردووه، كه باسى له گرانى نرخى نه‌وتى عێراق كردووه.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق گوتوویه‌تى، له دواى مانگى یه‌ك له دواى یه‌ك عێراق نه‌وته‌كه‌ى به نرخێكى زیاتر له نرخى خاوى برێنت فرۆشتووه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى دیار نه‌كراوه كه نرخى نه‌وتى عێراق به چه‌ند فرۆشراوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له مێژووى عێراق نه‌وت به‌و نرخه ده‌فرۆشرێت.
نرخى برمیلێك برێنت ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كانى دنیا 44 دۆلار و 38 سه‌نت بوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت پێشتر بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له مانگى رابردوو عێراق بڕى سێ ملیۆن و 200 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌ى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كردووه.
دوێنێ رۆیته‌رز ئاشكراى كردبوو عێراق پابه‌ند نابێت به‌و رێككه‌وتنه‌ى ئۆپیك پڵه‌س ئه‌نجامى داوه، چونكه به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت عێراق رۆژانه‌ى بڕی ملیۆنێك و 60 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه.