ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئابوورى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند، 45 ترلیۆن دینارى عێراق له‌ناو ماڵان هه‌ڵگیراوه، خه‌ڵك متمانه‌ى به بانكه‌كان نه‌ماوه تا له بانك هه‌ڵیبگرێ و حكوومه‌تیش لێى سوودمه‌ند بێت.
عه‌لى لامى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى رایگه‌یاند نیوه‌ى نه‌ختینه‌ى عێراق له ناو ماڵان هه‌ڵگیراوه و خه‌ڵكه‌كه متمانه‌یان به بانك نه‌ماوه.
لامى ده‌ڵێ ئه‌و پاره‌ى له ماڵان هه‌ڵگیراوه نزیكه‌ى 50% نه‌ختینه‌ى عێراق ده‌بێت و به 45 ترلیۆن دینار مه‌زنده ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى عێراق پێیوایه ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه له ماڵان بێته ده‌ره‌وه، ئه‌وا تا ڕاده‌یه‌كى زۆر ده‌توانێ كێشه‌ى نه‌بوونى دراو له عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به بڕواى ئه‌و كێشه‌ى گه‌وره له‌وه‌دایه خه‌ڵك متمانه‌یان نه‌ماوه.
عه‌لى لامى ده‌ڵێ، “نه‌بوونى متمانه به بانكه حكوومى و ئه‌هلییه‌كان، ئه‌و هه‌ڵانه‌ى به‌م دواییه روويان دا، هه‌ندێك له بانكه‌كان مایه‌پووچ بوون و پاره‌ى خه‌ڵك فه‌وتا، بووه هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك له‌وه دوور بكه‌وێته‌وه پاره له بانك دابنێ”.