ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆرى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا، ده‌ڵێ جگه له لیبیا، میسڕ له عێراقیش رووبه‌ڕووى توركیا ده‌بێته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات سنوور بۆ هێرشه‌كانى توركیا دابنێت كه ده‌كرێنه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ ده‌قى ئه‌و راپۆرته‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه به زمانى ئینگلیزى له ماڵپه‌ڕى مۆنیتۆر به زمانى ئینگلیزى دانراوه، باس له ململانێى نێوان توركیا و میسڕ ده‌كات.
له راپۆرته‌كه هاتووه، جگه له‌وه‌ى میسڕ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات سنوور بۆ ده‌ستوه‌ردانى توركیا له كاروبارى لیبیا دابنێت، ئێستا هه‌وڵ ده‌دات به‌ره‌نگارى هێرشه‌كانى توركیایش بێته‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.
ماڵپه‌ڕه ئه‌مریكییه باسى له‌وه كردووه له مانگى رابردوودا میسڕ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستى به هه‌وڵه‌كانى كردووه و به‌رپرسانى میسر قسه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كردووه.
له سێى ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى میسڕ سه‌رزه‌نشتى توركیا كردووه و هه‌ڵمه‌ته‌كانى توركیاى به پاساوى “شه‌ڕ په‌كه‌كه” به بێ بنه‌ما وه‌سف كردووه، وه‌زاره‌تى توركیایش به‌و هه‌ڵوێستى میسڕ نیگه‌ران بووه.
میسڕ خاوه‌نى نۆیه‌م به‌هێزترین سوپایه له‌سه‌ر ئاستى جیهان و له‌سه‌ر ئاستى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش سوپاكه‌ى به پله‌ى یه‌كه‌م دێت.
به‌ڵام وه‌ك له راپۆرته‌كه باس كراوه میسڕ نایه‌وێ له ڕووى سه‌ربازییه‌وه له كوردستان به‌ره‌نگارى توركیا ببێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ له‌ڕووى دیپلۆماسى و ئابوورى و سیاسییه‌وه پێگه‌ى خۆى له عێراق به‌هێز بكات بۆئه‌وه‌ى سنوور بۆ توركیا دابنێ.
جه‌مال به‌یومى كه پێشتر یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسڕ بووه و ئێستایش سكرتێرى گشتى یه‌كێتى وه‌به‌رهێنه‌رانى عه‌ره‌به به ماڵپه‌ڕى مونیتۆرى گه‌تووه میسڕ ده‌یه‌وێ “سیاسه‌تى ئاماده‌بوون” له عێراق په‌یڕه‌و بكات.
به‌یومى باسى له‌وه كردووه، ئامانجى توركیا له هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان دوو خاڵه یه‌كه‌میان پێگه‌ى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌هێز بكات، دووه‌میان كورد له عێراق و سووریا بكاته ئامانج.
بۆیه ده‌بێت میسڕ هه‌وڵ بدات له رووى ئابوورى و ئاسایشه‌وه هاوكارى عێراق بكات و كۆمپانیاكانى خۆى ره‌وانه بكات تا سنوورێك بۆ توركیا دابنرێت.
تارق فه‌همى مامۆستا له زانكۆى قاهیره گوتوویه‌تى، ته‌نیا به‌وه‌ى میسڕ په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ عێراق به‌هێز بكات ئه‌وا سنوورێك بۆ چاوچنۆكى توركیا داده‌نێت.