دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆبووەوە

0

نوچەنێت

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی هەرسێ ئەندامەکە دەست پێدەکات.

ئەمڕۆ پێنچ شەممە، ٢٣-٧-٢٠٢٠، کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی هەرسێ ئەندامەکەی کۆ دەبێتەوە.

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان و مونا قەهوەچی، سکرتێری پەرلەمان، لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆیان لە بارەی ریزبەندیی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرد.

بڕیارە لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، کۆمەڵێک بابەت گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، کە پەیوەستن بە ژیانی رۆژانەی خەڵک، بەتایبەتی: هێرشەکانی تورکیا و ئێران لە ناوچە سن\ورییەکانی هەرێمی کوردستان، دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com