لە عێراق دەکشێنەوە

0

نوچە-الفرات

بەرپرسێکی باڵای هێزەکانی هاوپەیمانان، لە بارەی کەم کردنەوەی ژمارەی هێزەکانیان لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدات.

جەنەڕاڵ ئیکەن، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق و سوریا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەگەری گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق جێی نیگەرانی نییە، دەڵێت: تەنها پاشماوەی  هێزەکانی داعش لەم وڵاتە ماونەتەوە کە ناتوانن ببنە هەڕەشەیەکی جددی .

بە گوتەی جەنەڕاڵ ئیکەن، تا ئەم کاتە هاوپەیمانان پلانەکانیان لە سەر ئەگەری گەڕانەوەی داعش داناوە، بەڵام لە گەڵ ئەم ئەگەرە مەوداویەکی سور هەیە و لاواز بوونی داعش وا دەکات، کە هاوپەیمانان بەرەبەرە ژمارەی هێزەکانیان لە عێراق کەم بکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com