دۆلار له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌

0

به‌گوێره‌ى پێشبینییه‌ك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوكراوه‌ته‌وه،‌ به‌هۆى كورتهێنانى بودجه‌ى ئه‌مر‌یكا له‌وانه‌یه‌ دۆلار پێگه‌ و به‌هاى خۆى له‌ده‌ست بدات.

ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى كردووه‌‌، له‌ مانگى رابردوو كورتهێنانى بودجه‌ى ئه‌مریكا زیاتر له‌ 864 ملیار بووه‌ ئه‌مه‌یش دوو هێنده‌ى مانگى رابردووه‌.

هاوكات خه‌ریجى ئه‌مریكا تریلیۆنێك و 100 ملیار دۆلار بووه‌، كه‌چى داهات ته‌نیا 240 ملیار بووه‌، واته‌ داهات 30%ى خه‌رجییه‌كان بووه‌.

ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێ ئه‌م ناهاوسه‌نگییه‌‌ كاردانه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئابوورى ئه‌مریكا ده‌بێت و یه‌كێك له‌ لێكه‌وته‌كانى ئه‌وه‌یه‌ به‌هاى دۆلار له‌ سه‌رانسه‌رى جیهان داده‌به‌زێ و پێگه‌ى دۆلار ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسى.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com