ئه‌مڕۆ نرخى نه‌وت له بازاڕ به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووه‌وه، نرخى به‌رمیلێك برێنت گه‌یشته 44 دۆلار و 36 سه‌نت.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، نرخى نه‌وت به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك نرخى خاوى برێنت گه‌یشتووه‌ته 44 دۆلار و 36 سه‌نت.
نرخى خاوى تێكساسیش گه‌یشتووه‌ته 41 دۆلار و 98 سه‌نت. رۆیته‌رز ده‌ڵێ هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو جۆره نه‌وت به رێژه‌ى 0.2% به‌رز بوونه‌ته‌وه.
به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و داخستنى ئابوورى جیهان نرخى نه‌وت له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ نزمترین ئاستى تۆمار كرد. پێشبینى ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بازاره‌كان كه‌مێك به‌رز ببێته‌وه.