نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، توشبوونی دووهەزار کەسی دیکەی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند.
له سه‌رانسه‌ری عێراق ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا گەیشتە ٩٩هه‌زار و ٨٦٥حاڵه‌ت، له‌م ژماره‌یه ٤ هه‌زار و ٤٢ كه‌سه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ٦٧هه‌زار و ١٤٧ كه‌س به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و ٢٨ هه‌زار و ٦٧٦ كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٤١ كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
به‌پێی راگه‌یێندراو‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا پشكنین بۆ ١٨هه‌زار و ٤١٦ گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه، ٢ هه‌زار و ٧٠٦ كه‌سی دیكه تووشی پەتای کۆرۆنا بوون، . ٩٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.