نوچە
زانایانی بەریتانی دەڵێن، خورینی پێست، نوێترین نیشانەی تووشبوونی مرۆڤ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
زانایانی کۆلێجی پاشایەتی لەندەن دەڵێن، لە هەر ١٥ کەس تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، یەک کەسیان خورینی پێستی هەبووە.
بە گوتەی زانایانی بەریتانی، ئەمەش وەک نیشانەیەکی نوێی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا هەژمار دەکرێت.
زانایانی ئەم کۆلێجە دەڵێن، لە ئەنجامی توێژینەوەیەک، کە لە سەر ٢٠ هەزار تووشبووی بەریتانیا ئەنجام دراوە، ٩%-ی تووشبووان دیاردەی خورینی پێستیان هەبووە.