سەردانەکەی کازمی چۆن لێکدانەوەی بۆ دەکرێ؟

0

نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق

ژمارەیەک لە یاساناس و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، ئەنجام و دەرهاویشتەی سەردانەکەی سەرۆکوزیرانی عێراق بۆ تاران بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنن.

ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراق (اینا) بۆچوونی خۆیان لە بارەی سەردانەکەی کازمی بۆ تاران خستۆتەڕوو.

ئەندامێکی هاوپەیمانی وەتەنیە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: عێراق هەڵکەوتەیەکی جوگرافیایی ستراتیژی هەیە، هەر بۆیە دەبێت خاڵی هاوسەنگ بێت لە پەیوەندیەکانی وڵاتانی جیهان.

احمد الکنانی، ئەندام پەرلەمان لە فراکسیۆنی سادقیوون، لەم بارەوە جەخت دەکاتەوە، کە بوژاندنەوەی پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ تاران، دەبێتە هۆی سەقامگیری سیاسی لە پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا.

مازن الفیلی، ئەندام پەرلەمانێلکی دیکەی عێراق پێیوایە، کە سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ تاران لە دۆخی قەیراناوی ئیستادا، گرینگییەکی تایبەتی هەیە. هەر بۆپیە دەبێ بەغدا هەوڵی ئاسایی ڕاگرتنی پەیوەندییەکانی بدات و لە هەر جۆرە جەمەسەربەندییەکی سیاسی و ئەمنی خۆی بە دوور بگرێت.

ئەمڕۆ چووارشەممە ٢٢ی جولای، مستەفا کازمی، سەردانەکەی بۆ تاران گەیاندە کۆتایی و وێڕای شاندی یاوەری ئەم وڵاتەی بەجێهێشت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com