میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، سعوودیه فشارى دروست كردووه تا مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له درێژه‌ى گه‌شته‌كانى سه‌ردانى قه‌ته‌ر نه‌كات و ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌ڵێ سعوودیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى به‌سه‌ر عێراقه‌وه نییه.
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به نیازه سه‌ردانى چه‌ند وڵاتێكى كه‌نداو بكات، له‌و كاته‌دا ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه گوایه سعوودیه نایه‌وێ كازمى ئه‌و سه‌ردانه بكات.
عامر فایز ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌م زانیارییانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵى كازمى سه‌ردانى سعوودیه ده‌كات و ئه‌م سه‌ردانه‌یش رێگرى له‌وه ناكات نه‌چێته وڵاتى تر‌ى كه‌نداو.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڵگه‌ى ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه، هه‌ر چه‌نده سعوودیه و ئێران په‌یوه‌ندییان باش نییه، به‌ڵام كازمى دوێنێ سه‌ردانى تارانى كردووه، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ى قه‌ته‌ڕیش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.
له مانگى حوزه‌یرانى 2017 هه‌ر یه‌كه له سعوودیه و میسر و قه‌ته‌ر و ئیمارات به‌حرێن ئابڵوقه‌یان خسته سه‌ر قه‌ته‌ر و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته پچڕاند به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ئه‌م وڵاته هاوكارى دارایى به گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌دات.