باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا ئه‌مڕۆ ئاشكراى كرد، وڵاته‌كه‌ى زیاتر له 50 ملیۆن دۆلارى به عێراق داوه، تا به‌ره‌نگارى په‌تاى كۆرۆنا ببێته‌وه.
بالێوزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له په‌یامێكى كورت ئه‌مڕۆ له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڕى ئه‌و یارمه‌تییه‌ى ئاشكرا كردووه، كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا به عێراقى داوه.
باڵوێزخانه ده‌ڵێ، زیاتر له 46 ملیۆن دۆلار له شێوه‌ى هاوكارى مرۆیى و ته‌ندروستى دراوه، 33 ملیۆن بۆ جێبه‌جێكردنى پلانى فریاكه‌وتن و دۆزینه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون بووه.
13 ملیۆن دۆلارى تر وه‌ك هاوكارى پێشكه‌شى خه‌ڵكى هه‌ژار كراوه، جیا له‌مه‌یش ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى 10 ملیۆن دۆلارى تر وه‌ك هاوكارى به عێراق بدات.
یه‌كه‌م حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا له كۆتایى مانگى شوباتى رابردوو، له نه‌جه‌ف تۆمار كرا كه قوتابییه‌كى ئێرانى بوو. دواتر په‌تاى كۆرۆنا له‌م وڵاته ته‌شه‌نه‌ى كرد و ئێستا 97 هه‌زار و 150 كه‌س له عێراق تووشبووى كۆرۆنان، ژماره‌ى چاكبووه‌كان 64 هه‌زار و950 كه‌سه و مردنیش به ڤایرۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته سێ هه‌زار و 950 كه‌س.